بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤیی کوردپا، چارەنووسی ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی، مەسعوود کیانی، محەممەد مارابی، دوکتور نەبی ئومیدی و ئەشکان کەڵەکی ناڕوونە؛ ئەم هاووڵاتییانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دوای تێپەربوونی ١٥ ڕۆژ لە گیرانی مەسعوود کیانی مامۆستا و میدیاکاری خەڵکی شاباد، هیچ هەواڵێک لە دۆخی تەندرووستیی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. مەسعوود کیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گیراوە.
هەرلەم پێوەندییەدا، محەممەد ماراوی خەڵکی گوندی ماراو سەر بە شاری کامێران ماوەی ١١ ڕۆژە و دوکتور نەبی ئومیدی زانستیاری ئابووریی زانکۆی ئیلام ٣ حەفتە و ئەشکان کەڵەکی خەڵکی ناوچەی برادۆستی ورمێ ماوەی ١ حەفتەیە کە گیراون و چارەنووسیان نادیارە.
جێی باسە کە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانییارییەک لە هۆکاری گرتن و تۆمەتەوە پاڵدراوەکان دژی ئەم ٤ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.