ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، مامۆستا عوسمان ڕەحمانزادە، هونەرمەندی بەپێشینە و پەیکەرتاشی خەڵكی بۆکان، پاش ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەوریز کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٣٥ لە گوندی ناچیت، سەر بە شاری بۆکان لە دایک بوو و زیاتر لە نیو سەدە لە تەمەنی خۆی بۆ خولقاندنی بەرهەمی هونەری لە چوارچێوەی فەرهەنگ، دابونەریت و مێژووی کورد تەرخان کرد.
ناوبراو بە لێزانیی تایبەتەوە کاری پەیکەرتاشی دەکرد و گیانی بە دارە وشکەکان دەبەخشی و گێڕانەوەی نوێی بۆ پەیکەرەکان تۆمار دەکرد، هەر بەم بۆنەیەوە نازناوی "پێدەر ژێپێتۆی ئێران"ی پێ بەخشرابوو.
ناوبراو لە زیندووکردنەوەی دابونەریتەکان، ڕووداوە مێژوویەکان، مەتەڵە کوردییەکان و گێڕانەوەی کارەساتەکانی وەک کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت، دەستی باڵای هەبوو و کۆمەڵێک بەرهەمی بەنرخی لە دوای خۆی بەجێ هێشتوون.
ناوبراو هونەرمەندێکی خاوەند پێگە و کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویست بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.