کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە مەریوان

12:31 - 11 بەفرانبار 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "عرفان مەحموودی" کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی نۆ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

عرفان محەممەدی پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

عرفان محەممەدی لەدایکبووی ١٣٧١ لە سنەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.