ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک مستەفا کرمانج لەدایکبووی ١٣٢٦ی هەتاوی لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتیی بنەماڵەی کرمانج و کەسێکی جێگەی باوەڕ و متمانەی خەڵکی نیشتمانپەرەور و بازاڕییانی مەهاباد بوو.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی فەرهاد کرمانج ئەندامی حیزبی دموکرات و ماوەی دە ساڵە لە وڵاتی ئاڵمانە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.