کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا لە حەفتەیەکی چارەنووسسازی بڕیاردان لەمەڕ هێرش بۆ سەر ئێراندایە

16:06 - 5 رێبەندان 2725

بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵ ١٣ی ئیسرائیل، هاوکات لەگەڵ گەشتی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بۆ تێلاڤیڤ، حەفتەی داهاتوو بە حەفتەیەکی "چارەنوسساز" لە پێوەندی لەگەڵ ئەگەری بریاڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی دژی ڕێژیمی ئێران ناو براوە.

بێرد کوپەر، فەرماندەی ستادی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا(سێنتکام)، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە گەشتێکیدا بۆ ئیسرائیل و لە مەقەڕی وەزارەتی بەرگری لە تێلاڤیڤ لەگەڵ بەرپرسی ستادی هێزی ئیسرائیل، دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی کاناڵ ١٣ی ئیسرائیل، کوپەر لەم چاوپیکەوتنەدا ڕایگەیاندووە کە ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران نەداوە.

کوپەر هەروەها ڕاشیگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاریی تەواویان لە کەرەستە و ڕێکخستنی پێداویستییەکان بۆ ئەگەری هەر ئۆپەڕاسیۆنێک تا کۆتایی ئەم حەفتەیە ئامادە کردووە.

کەناڵ ١٣ ئەوەشی زیاد کردووە، "بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل، هەڵوێستی وڵاتەکەیان خستە بەردەم ئەمریکییەکان و بەو پێیەش هێرشی سەرەتایی بۆ سەر ئێران، پێویستە ئامانجێکی سەربازیی دیاریکراو لەخۆ بگرێت.

جێێ ئاماژە پێکردنە، کە ترامپ پێشوتر چەندین جار باسی لە ئەگەری دەستێوەران لە ئێراندا کردووە و هۆشداریی بە بەرپرسانی ئێران داوە کە لە هەر جۆرە سەرکوتکارییەکی ناڕازییان لە کاتی خۆپیشانداندا خۆیان ببوێرن.