ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، دایە سەڵتەنە نادری خەڵکی گوندی گوێ ئاغاج و دایکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە سەڵەتەنە بە ناوی ڕەحمان کاکایی بە پلەی تەشکیلاتیی سەرپەلییەوە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە. ڕەحمان کاکایی لەدایکبووی ساڵی ١٣٤١ لە گوێ ئاگاج بووە و کە لە ڕۆژی ٢ی ڕەزبەری ١٣٦٤دا لە دەرگیرییەکدا لە گوندی مەلاسالار لە ناوچەی تیلەکۆی سەقز شەهید بووە
شایانی باسە کە دوو برای دایە سەڵتەنە بە ناوەکانی وەلی نادری و ڕەحیم نادری لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدان.
دایە سەڵتەنە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕ و برا شەهیدەکانی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.