ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دایە مەلەک حەسەنزادە دایکی پێشمەرگەیەکی کورستان لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە مەلەک خەڵکی ئارمردەی بانە و دایکی کادری دێرینی حیزب کاک جەعفەر حەسەنزادەیە کە زیاتر لە ٤٥ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
کوڕێکی دیکەی دایە مەلەک بەناوی عومەر ڕەحیمی، لە ڕیزی شەهیدانی کوردستاندایە.
دایە مەلەک هەمیشە پشت و پەنای پێشمەرگە بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی خەباتی کوڕەکانی مایەوە.
تەرمی دایە مەلەک لە ئارمردەی بانە و لە گۆڕستانی شێخ سمایل لە ناو ئاپۆڕای خزم و دۆستاندا بە خاکی پیرۆزی کورستان ئەسپێردرا .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.