کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی ئینتێرنێت چوارسەد کاتژمێری تێپەڕاند

11:28 - 6 رێبەندان 2725

نێت بلاکس، ڕێکخراوی چاوەدێریی ئینتێرنێت، ڕایگەیاند کە پچڕانی ئینێرنێتی سەرانسەری چوارسەد کاتژمێری تێپەڕاندووە.

بەپێی وتەی ئەم ڕێکخراوە، لەگەڵ بەردەوامیی پچڕانە بەربڵاوەکان، هەندێک نیشانەی سنوورداری پێوەندیکردن لەلایەن هەندێک بەکارهێنەرانەوە هەیە.

نێت بلاکس پێشتر جەختی کردبوویەوە، کە لە حەفدەیەمین ڕۆژی پچڕانی ئینتێرنێت، کە بە ئامانجی "شاردنەوەی سەرکوتی خوێناویی ناڕەزایەتییەکان" بەکار هێنراوە، تەنها چەند خزمەتگوزارییەکی سنوردار و لیستی سپی بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەست کراوە.

ئەم ڕێکخراوە هۆشداریی داوە، کە پێوەندییە کورتخایەن و پچڕپچڕەکان یان ناردنی نامە لە ڕێی هەندێک ئامرازی دوور لە فیلتێرینگ، وێنەیەکی چەواشەکارانەی لە گەڕانەوەی ئینتێرنێت دروست کردووە، لە کاتێکدا دەسپێڕاگەیشتنی هاووڵاتییانی ئێران بە جیهانی ئازاد بە شێوەیەکی گشتی پچڕاوە.