ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، خاتوو خورشید محەممەدیان کچی حاجی عەوڵا خەڵکی گوندی ئەسپەمێزە و دانیشتووی شاری سەردەشت بەهۆی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
خاتوو خورشید ژنێکی دڵسۆز، خزمدوست و وەفادار بە دۆست و ناسیاو و جیرانەکانی بوو. بە حوکمی ئەوەی لە بنەماڵەیەکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر، دڵسۆز و خەڵکخۆشەویستی شار و ناوچە بوو خۆشی کەسایەتییەکی سەنگین و خاوەن شوناس و ناسراو بوو.
هاوسەری خاتوو خورشید ڕۆژی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٥٧ی هەتاوی وێڕای چەند کەسێکی دیکەی شاری سەردەشت لە کاتی ڕێپێوان بە دژی ڕێژیمی پاشایەتی کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم و شەهید کرا.
شایانی باسە کە باوکی خاتوو خورشیدیش کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچە و پێشمەرگەی کۆماری کوردستانیش بو.وە
جێی ئاماژەیە خاتوو خورشید بەهۆی پەروەردەی بنەماڵەیی و لەژێر کاریگەریی هەستی کوردایەتی بابیدا، کەسێکی دڵسۆز بە شۆڕش و کورد بوو و کاتی خۆی کوڕێکی بنەماڵەی خۆیانی لەسەر خۆشەویستی بۆ شەهید کاک فایەق موعینی، بە نێوی فایەق ناودێر کردبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.