ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دایە ئامین فەلاحی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە ئاوایی گوێ ئاغاجی هەوشار کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە ئامین بە ناوی حەبیب محەممەدی بە پلەی تەشکیلاتی سەرپەلییەوە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە. حەبیب محەممەدی ساڵی ١٣٣٩ لە گوێ ئاغاج لەدایک بووە و ڕۆژی ١٠ی خەرمانانی ١٣٦٧ی هەتاویدا و لە دەرگیرییەکدا شەهید بووە.
دایە ئامین هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
تەرمی ناوبراو بە بەشداریی بەرجاوی خەڵک لە بە خاکی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.