بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی سەنگاپوور و کۆمپانیای ژێربەشی ئەو بە ناوی سکات، دوابەدوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، فڕینەکانی خۆی لە ئاسمانی عێراق و دەریای سوور هەڵوەشاندەوە یان هەوڵی گۆڕینی ڕێڕەوەکانی داون.
وتەبێژی ئەم کۆمپانیایە وتوویەتی کە بەچڕی چاوەدێریی فڕۆکەوانیی سەنگاپوور و ژێربەشەکەی و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لەکاتی پێویستدا ڕێگەی فڕینەکانی ڕێک دەخات.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دوابەدوای یەک لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەوڵی گۆڕینی ڕێگە یا هەڵوەشانەوەی هەندێک لە فڕینەکانییان داوە.
کۆمپانیاگەلێک وەک لوفت هانزا و فین ئەیر ڕایانگەیاندووە کە تا کاتی ئاگادارکردنەوەی دوایی، لە تێپەڕبوون لە چوارچێوەی ئاسمانی ئێران و عێراق خۆ بەدوور دەگرن.