ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دادە ئامینە عەبدی هاوسەری شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا و لە گوندی هانەگەرمەڵە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو هاوسەری شەهید محەممەدخان لهۆنی، کادر و پێشمهرگهی شوڕشی ساڵهکانی ٤٦_ ۴۷ و فهرماندهی هێزی شاهۆ بوو.
ناوبراو چەندین جار ئاوارەی هەرێمی کوردستان بووە و ساڵی ١٣٨٧ هەتا ساڵی ١٣٩٣ بە ڕەسمی ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرا بووە.
کوڕێکی دایە ئامینە بە ناوی ئومید لهۆنی ساڵانێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجییە و وەکوو ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
دایە ئامینە بەرهەڵەستکارێکی جیددی و نیشتمانپەروەر بووە کە هەموو ئاواتی ڕووخانی ڕێژیم و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بووە بۆ ڕۆژهەڵات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.