کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی ئینتێرنێت ڕۆژانە ٥ هەزار میلیارد تمەن زیانی بە ئابووریی ئێران گەیاندووە

12:22 - 7 رێبەندان 2725

ستار هاشمی، وەزیری پێوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری، لە نوێترین ڕاگەیاندراوی خۆیدا و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، جەختی کردووەتەوە کە پچڕانی ئینتێرنێت بەگشتی، ڕۆژانە ٥ هەزار میلیارد تمەن زیانی بە ئابووریی وڵات و نزیک بە ٥٠٠ ملیارد تمەن زیانی بە ئابووریی دیجیتاڵ گەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتە سێنفی و دەوڵەتییەکان، کۆی گشتیی زیانەکانی پچڕانی ئینتێرنێت لە ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا، نزیک بە ٩٠ هەزار ملیارد تەمەن دەخەمڵێنرێت.

هەروەها وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیم جەختی کردووەتەوە، کە بژیوی ژیانی نزیک بە ١٠ میلیۆن کەس پەیوەست بە ئابووریی دیجیتاڵە و ئەم پچڕانە زیانی جیددیی بە کار و بازرگانی گەیاندووە.