سامی جەمیل، سەرۆکی حیزبی کەتائێب و ئەندامی پەرلەمانی لوبنان، لە وڵامی لێدوانەکانی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا و پاڵپشتیکردنی لە خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ئەگەر دەتەوێت بەرگری لە ڕێبەرەکەت بکەیت، بڕۆ بۆ لای ئەو، ئەگەر دەتەوێت خۆت بکوژیت، تەنها ئەمە بکە و لوبنان بەجێ بهێڵە.
پێشتر نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا ڕایگەیاندبوو، کە خامنەیی پاسەوان و سەرکردەی ئێمەیە و بەرگری بەبێ ئەو پێش ناکەوێت، ئەگەر شەڕێک لەدژی ئێران هەڵگیرسێت، بێلایەن نابین.
نەعیم قاسم زیادی کردووە کە هەڕەشەی ترامپ لە دژی خامنەیی هەڕەشەی ڕاستەوخۆی ئێمەیە و مافی خۆمانە وڵامی بدەینەوە.