کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی سێ شەهیدی کوردستان لە مەریوان

12:08 - 8 رێبەندان 2725

ڕۆژی دووشەممە ٦ی رێبەندانی ١٤٠٤، خاتوو قومری کۆنەپۆشی، دایکی سێ شەهیدی کوردستان لە مەریوان، کۆچی دوایی کرد.

سێ کوڕی خاتوو قومری بەناوەکانی لەتیف، عەتا و موختار کۆنەپۆشی لەپێناو ئازادی و ڕزگاریی کوردستاندا گیانیان فیدای نیشتمان کردووە.

خاتوو قومری هەروەها هاوژینی بابەعەلی کۆنەپۆشی خەڵکی گوندی بایەوە سەر بە ناوچەی مەریوانە، کە تا دوایین چرکەکانی ژیان لە ئارەزووی وەدیهاتنی ئامانجی ڕۆڵە شەهیدەکانیدا بوو و هەر بەو خۆزگە و سەری نایەوە.

تەرمی ئەو دایکە جەرگ سووتاوە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی مەریواندا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپەردە کرا.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.