لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خاتوو فاتمە غەریبی ژنێکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست بە هۆی نەخۆشییەوە لە گوندی یەنگیجە لە ناوچەی هەوشار و لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خاتوو فاتمە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست لەدایک بوو و لە هەر دەرفەتێک، کە بۆی هەڵکەوتبایە بۆ خزمەت بە گەل و وڵاتەکەی درێغی نەدەکرد.
برایەکی خاتوو فاتمە بە ناوی کاک عارفی غەریبی لە ڕیزی ئەندامانی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە و خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.