کەمپەینی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە حەفتەی سەد و پێنجەمی خۆیدا بەردەوام بوو زیندانی گورگانیش پەیوەستی ئەم کەمپەینە بوو، بەم شێوەیە ژمارەی زیندانە و بە پەیوەستبووەکان بەم کەمپەینە بوو بە ٥٦ زیندان.
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، کەمپەینی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە بەرەبەرەی سێیەمین ساڵی چالاکیی خۆیدایە و بەڕێوبەرانی ئەو کەمپەینە بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە لە ئێران، یادی قوربانییانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردوویان بەرز نرخاند.
لەم بیاننامەیەدا، ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ وەکوو یەکێک لە بەرفراوانترین بزووتنەوە سەرتاسەرییەکان وەسف کراوە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هەڵسوکەوتی ئەمنییەتیی بەرامبەر خۆپیشاندەران، کاردانەوەی کەموێنەی نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، زیاتر لە ٣٥٥ کەس لە ئێراندا لە سێدارە دراون و لە ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی ڕێبەندانیش هەواڵی لەسێدارەدانی زیاتر لە ٥٠ زیندانی بڵاو کراوەتەوە.
بەڕێوبەرانی کەمپەینەکە دەڵێن کە ئاستی سەرکوتەکان بە زیندانەکان قەتیس نەبووەتەوە و شەقامەکان، نەخۆشخانەکان و گرتنگەکانیشی گرتووەتەوە.
لە بەشێکی تر لەم بیاننامەیەدا، باسی بارودۆخی هەندێک زیندان کراوە و هاتووە کە بەشەکانی زیندانەکانی شەیبانی ئەهواز، زیندانی ناوەندیی کەرەج و قەزڵحەسار بۆ هێنانی دەسبەسەرکراوانی نوێ بەتاڵ یان دووبارە بۆ ئەم مەبەستە دیاری کراون.
ئەو کەمپەینە هۆشداریی دا کە بەپێی ئەوەی ناوی کوژراوان، دەسبەسەرکراوان و برینداران بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراوە، ڕێژیم مەبەستی هەیە زۆربەی دەسبەسەرکراوان و برینداران بکوژێت و بۆ سەردخانەکانی وەک کەهریزەک و ... بگوازێتەوە و وەکوو کوژراوانی شەقامەکان ناویان ببات.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم کەمپەینە، زیندانییانی بەشداربوو ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە چەندین زیندان لە ئێران بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر سزای سێدارە و بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک، مان دەگرن.