کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە مەهاباد

17:13 - 8 رێبەندان 2725

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، کاک عومەر حەسەننژاد ناسراو بە عومەری سۆفی سمایل، ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵكی ئاوایی زیندەقوڵ و دانیشتووی مەھاباد بەھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ئەندامانی دێرینی حیزب بوو کە لە ساڵی ١٣٧٤دا لەگەڵ چەند كەسی دیكەی ناوچەی گەوركی مەھاباد لەسەر ھاوكاریكردنی حیزب نزیک بە ٥ مانگ گیران.

کاک عومەر هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی حیزب بوو.

ماڵی کاک عومەر چ لە گوند و چ لە ھەوار وەک بنکەی حیزب بوو.

خوشکێکی کاک عومەر بە ناوی زیبا حەسەننژاد ئەندامی حیزبە و لە وڵاتی نۆروێژ دەژی.

تەرمی  كاک عومەر بە بەشداریی خەڵكی مەھاباد و ناوچەكە بەخاكی پیرۆزی كوردستان سپێردرا.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.