بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، (یەکشەممە ٢٥ی ژانویە)، بارودۆخی ئابووری و نەوتیی ڕێژیمی ئێران، لە ژانویەی ٢٠٢٦ لەگەڵ قەیرانێکی بێوێنە بەروڕوویە.
ئەم ڕۆژنامە نوسیوویەتی، ئێران توانیویەتی لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خۆی زیاد بکات و زۆربەی گەمرۆکان لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت بە چین دەور بداتەوە، بەڵام داهاتی ڕاستەقینەی فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی واڵ ستریت ژۆرناڵ، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی ئەم داهاتە، دابەزینی بەرچاوی نرخی جیهانیی نەوتە، کە بە شێوەیەکی نێوەنجی نرخی نەوتی برێنت لە ٢٠٢٥ بە بەراورد بە کۆتایی ٢٠٢٤ نزیکەی سەدا ١٩ دابەزینی بە خۆیەوە دیووە.
لەگەڵ ئەمەشدا، تۆڕێکی ئاڵۆز لە دەڵاڵەکان و کڕیارە ناڕوونەکان، بە کەڵکوەرگرتن لە بارودۆخی هەستیاری ئێران، بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت داوای کرێیەکی یەکجار بەرز دەکەن، کە پشکێکی زۆری داهاتی هەناردەکردنی نەوت دەخوات.
ئەم ڕاپۆرتە جەختی کردووەتەوە کە تێکەڵاویی دابەزینی نرخ و تێچووی زۆری دەربازبوون لە گەمارۆکان، بووەتەوە هۆی زیادبوونی هەناردەکردنی نەوت، کە نەک هەر تەنیا دۆخی ئابووریی ڕێژیم باشتر ناکات، بەڵکوو گوشاری دارایی زیاتر دەخاتە سەر پێکهاتەی ئابووریی ڕێژیمی ئێران.