کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە کامێران

15:40 - 9 رێبەندان 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک شامرای محەممەدی، خەڵکی گوندی کەڕەگڵ سەر بە شاری کامێران، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو بۆنگای خانووبەرەی هەبووە و زۆر یارمەتیدەری خەڵکی هەژار و فەقیر بووە و لە وەرگرتنی خانووی کرێ بۆ خەڵکی هەژار و بێداهات ئەوەی لەدەستی هاتبێ درێغی نەکردووە.

کاک شامرای محەممەدی لایەنگرێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بووە و پێشتر مامۆستا بووە کە بەهۆی بیری کوردایەتییەوە لە کارەکەی دەر کراوە.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.