ئیلێنا ڤاڵتۆنێن، (Elina Valtonen) وەزیری دەرەوەی فینلاند، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) نووسیوویەتی خەڵکی ئێران خوازیاری داهاتوویەکی ئازاد و شەرافەتمەندانەن و بوێرانە ئیرادەی خۆیان نیشان داوە.
وەزیری دەرەوەی فینلاند نووسیویەتی: "دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەرپرسی کوژرانی هەزاران هاووڵاتی و سەرکوتکردنی توندوتیژانەی کۆمەڵگای خۆیانن و شایانی هیچ جۆرە هاوسۆزییەک نین، بەڵکوو دەبێ لێپرسینەوە لە کردارەکانیان بکرێ."
ئێلینا ڤاڵتۆنێن، پشتیوانی لە بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران دەکا و پێی وایە پێویستە یەکیەتیی ئورووپا "سپای پاسداران" وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بخاتە لیستی خۆیەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ "پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان" (٢٩ی ژانویە) لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە برووکسێل، بڕیاری وڵاتەکەی بە هاوتا ئورووپاییەکانی ڕادەگەیەنێ.