وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی پێنجشەممە لەسەر دانانی ناوی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەم یەکیەتییەدا ڕێککەوتن.
ئەم بڕیارە سیاسییە لە کاتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە بروکسێل درا. بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێکارە یاساییەکان و پەسەندکردنی فەرمیی ئەم بڕیارە تەواو بکرێت.
وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا چەند سەعاتێک پێشتریش، کاتالۆگێکی نوێی گەمارۆکانیان دژی ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
شیکەرەوە سیاسییەکان ئەم هەنگاوە بە نیشانەیەک بۆ زیادبوونی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر پێکهاتە ئەمنیی و سەربازییەکانی ئێران دادەنێن و پێیان وایە کە چوونی سوپای پاسداران بۆ نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، دەتوانێت دەرهاویشتەی ئابووری، سیاسی و یاسایی بەرفراوانی لێ بکەوێتەوە.