ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٩/١/٢٠٢٦)، ٢٠٢٦ لە وڵاتی بێلژیک و لە شاری برووکسێل لە مەیدانی موونت پلێین، لەلایەن ڕێکخراوی ماڵی کورد و بە کەڵکوەرگرتن لە ئامار و وێنەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێنەی زیاتر لە نۆسەد شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسەر شەقام بۆ وێناکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی پیشانی خەڵک درا.
بەڕێز سەجاد کەریمی لە دەستەی بەڕێوەبەریی ماڵی کورد لەسەر ئەو چالاکییە وتی کە ماڵی کورد بڕیاری داوە بۆ ماوەی یەک مانگ و بە مەبەستی ئاشکراکردنی پانتایی جینایەتی کۆماری ئیسلامی بۆ خەڵک لە ئورووپا، لەو چالاکییە بەردەوام بێت .
شایانی باسە کە ئەو چالاکییە لەلایەن میدیاکان و خەڵکی ئەو وڵاتەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێ کرا.