بۆ سه‌رنجی:
بەرپرسی کۆمیتەی نێونەتەوەیی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامیی ئێران
ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، و ڕیپۆرتێرانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە لەسێدارەدانە سەروویاسایی، بەپەلە و سەرەڕۆیانەکان، ئەشکەنجە و ئازادیی کۆبوونەوە هێمنانەکان
کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
سرویسی هەوڵە دەرەکییەکانی یەکیەتیی ئورووپا
ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی چاوەدێری مافی مرۆڤ
دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له تاران و شاره‌كانی دیکه‌ی ئێران به‌دژی دۆخی ئابووری و سیاسی له ئێران، خه‌ڵكی به‌شێک له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌تایبه‌تی له ئیلام و کرماشان په‌یوه‌ستی ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه بوونه‌وه.
هه‌روه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی ژینادا به‌دی کرا، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌مجاره‌ش لە کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌تر ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و بێباکانه ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن.
له رۆژانی رابردوودا ناڕه‌زایه‌تیی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵک له چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی ناوچه‌کانی خوارووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکوتی توندی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕێژیم به‌ره‌وڕوو بووەته‌وه. به‌تایبه‌تی رۆژی ٣ و ٤ی ژانویه‌ی ٢٠٢٦ سپای پاسداران له مه‌ڵکشایی سه‌ر به پارێزگای ئیلام و لە شاری كرماشان زیاتر لە ٧ كەس له خۆپێشانده‌رانیان کوشتووە و ده‌یان که‌سی دیکه‌شیان بریندار کردووه. هه‌ر ئێستا دۆخێكی ئه‌منییه‌تی و مرۆیی جێگای نیگه‌رانی له مه‌ڵکشایی زاڵه و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌کان که‌میی خوێن و پێویستیی پێڕاگه‌یشتن به برینداره‌کانیان هه‌یه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که به زۆر نیشانه‌ڕا دیاره که شه‌پۆلی ئه‌مجاره‌ی ناڕەزایه‌تییه‌کان له ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ و ناوچه و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به دوور نازانرێ سێناریۆی جینایه‌ته‌كانی ڕێژیم ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران به‌تایبه‌تی له کوردستان دووپات بێته‌وه و کاره‌ساتێکی مرۆیی دیکه له‌ڕێدا بێ.
ڕەفتاری نائینسانییانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران له‌ژێرپێنانی ڕوونی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی مافی ژیان و ئازادیی کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتییانه. سه‌رکوتی خۆپێشانده‌رانی مه‌له‌کشاهی ته‌نانه‌ت به تاوان به‌دژی مرۆڤایه‌تی پێناسه ده‌کرێ.
داواتان لێ ده‌که‌ین هه‌موو ڕێکاره‌کانی به‌رده‌ستتان بۆ پێش‌گرتن له کۆماری ئیسلامی بۆ درێژ‌ه‌دان و خه‌ستکردنه‌وه‌ی سه‌رکوتی خوێناویی خۆپێشانده‌ران و دروستکردنی کۆده‌نگییه‌کی به‌هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌هاناوه‌هاتنی خه‌ڵکی ناڕازی له کوردستان و ئێران به‌کار به‌رن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤
٥ی ژانویەی ٢٠٢٦