کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرداگرتنی ماشینی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن حوسییەکانەوە

14:53 - 11 رێبەندان 2725

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە حوسییەکان لە سەنعا بە بێ هیچ پاساوێکی فەرمی و بەبێ هیچ مۆڵەتیک دەستیان بەسەرکەلوپەل و ماشینی سەر بەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیدا گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن جوڵیەن هارنێز، ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن کە بڵاو کراوەتەوە هاتووە، کە حوسییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان چوونەتە ناو لانیکەم شەش نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سەنعا کە لە ئێستادا سەرجەمیان چۆڵن و زۆربەی کەرەستەی پەیوەندییەکان و چەند ئۆتۆمبێلێکیان تاڵان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگەی بە بردنی ئەم داراییانە نەداوە و هیچ زانیارییەک لەلایەن حوسییەکانەوە سەبارەت بە هۆکاری ئەم تاڵانکردنە بە ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە نەدراوە، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هەموو ئامێرە دەستبەسەرداگیراوەکان بەپێی ڕێکارە یاساییەکان هێنراونەتە ناو یەمەن.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم ئامێرانە بەشێکی گرنگی لانیکەم ژێرخانە پێویستەکان بۆ پاراستنی ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێبەجێکردنی پرۆگرامە مرۆییەکانی لەم وڵاتەدا پێک دەهێنن.