ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شێخ کەریم کۆنەپۆشی کەسایەتیی خۆشناوی بنەماڵەی کۆنەپۆشی و جێگای متمانەی خەڵکی مەریوان و دەورووبەر، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بنەماڵەکە کاک شێخ کەریم بەهۆی گوشاری ڕێژیمی دژەکوردی حەمەڕەزاشا، پەڕيوەی باشووری کوردستان ببوون و خۆی لە ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی لە گوندی نزارەی سەر بە شاری پێنجوێن، لەدایک بووە .
لە پاش شۆڕشی گەڵانی ئێران، کاتیک شۆڕشی کوردستان دژ بە داگیرکاریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هاتە کایەوە، لە دەیەی شەستی هەتاویدا، شێخ کەریم وەک کەسایەتییەکی بنەماڵەی کۆنەپۆشی و کەسێکی خۆشناوی گوندی ڕەشەدێ سەر بە شاری مەریوان، جێگای متمانەی شۆڕشگێڕان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو؛ هەر لەبەر ئەوەش چەندین جار لەلایەن ڕێژیمەوە کەوتە بەر زەخت و توندوتیژی و گوشاری ڕێژیمی ئاخوندییەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.