ماڵپەری ئاکسیۆس بڵاوی کردووەتەوە کە بێنیامین نێتانیاهوو و دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا باسیان لە ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر ئێران لە ساڵی ٢٠٢٦دا کردووە.
هەردوو لا لەم کۆبوونەوەیەدا شەڕی ١٢ ڕۆژەیان بە سەرکەوتوو زانیوە و نێتانیاهوو وتوویەتی کە ئەگەری هەیە بۆ پێشگردن لە نۆژەنکردنەوەی تواناییەکانی تاران پێویست بێت هەنگاوی زۆرتر بگرنە بەر.
ترامپ دوایی چاوپێکەوتنەکە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێران هەوڵ بدات دووبارە بەرنامە ناوکییەکەی چالاک بکاتەوە، وڵاتەکەی دووبارە لەناوی دەباتەوە.
ڕاپۆرتەکان نیشانیان داوە کە لە هێرشەکانی پێشوودا ئەمریکا تەنیا دامەزراوە ناوکییەکانی ئێرانی کردبووە ئامانج، بەڵام ئیسرائیل هاوکات دامەزراوە نیزامی و بەتایبەتی هێزە مووشەکییەکانی ئیرانیشی کردووەتە ئامانج.
لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بەرپرسانی ئیسرائیلی بە نیسبەت هەوڵەکانی ئێران بۆ نوژەنکردنەوەی بەرنامە مووشەکییەکانی هۆشدارییان داوە.
لە بەشێکی دیکە لەم چاوپێکەوتنەدا نێتانیاهوو بەنیسبەت خولی دووهەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ غەززە ڕەزامەندی دەربڕیوە و ترامپیش بەڵێنی داوە کە لە ئەگەری سەرپێچیکردنی حەماس لە دەسپێکی ڕەوتی چەکدانان، بۆ هێرشی دووبارە ڕێگە بە ئیسرائیل بدات.
هەر لەم پێوەندییەدا مەسعوود پزشکییان سەرۆککۆماری ئێران وتوویەتی کە ئێران وڵامێکی توند بە هەر چەشنە هێرشێک دەداتەوە.