ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، سۆفی خدر ئەسپۆردە ناسراو بە خدری ئەحمەدی سێمانی خەڵکی گوندی دۆڵی خانوان بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی سەد ساڵیدا لە شاری ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبی بوو و لە ساڵانی ٤٧-٤٦ و لە قۆناغی ڕاپەڕینی زێڕینی چەکداری تێکۆشەرانی دێموکرات، سۆفی خدر ئەندامێکی چالاکی حیزب بوو هاوکار و ڕێنوێن و ڕێنیشاندەری کادرەکانی حیزب بوو .
کوڕێکی سۆفی خدر بەناوی کاک عەبدوڵڵا ئەسپۆردە زیاتر لە چل ساڵە لە ڕیزی تێکۆشەرانی دێموکراتدا لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندایە.
سۆفی خدر هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ئاواتی ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.