ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانبار، خاتوو چیمەن ساڵحزادە کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی وسووکەلیی ناوچەی مەیدانچۆغەی ڕەبەت، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
خاتوو چیمەن ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بوو، کە هەموو ئاواتێکی ڕزگاریی نەتەوەکەی بوو و هەتا ئەو جێگایەی بۆی کرا پشتیوانی لە حیزبەکەی کرد و بە ئاواتی ئازادیی کوردستانەوە سەری نایەوە.
ناوبراو کچی شەهید ڕەحمان ساڵحزادە ناوسراو بە خاڵە ڕەحمانی وسووکەلی بوو کە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٦٢ لە تێکەڵچوونێکدا لە دژی هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.
خاتوو چیمەن هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و باوکی شەهیدی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.