ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک ئەمین کازمی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی کاک تۆفێق کازمی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و ساڵانێکە خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە زێدی خۆی واتە ئاوایی کەیلەولان بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.