کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێبوردنی نێونەتەوەیی: هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی ئیلام، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە

16:07 - 17 بەفرانبار 2725

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕۆژی سێشەممە ٦ی ژانویەی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیاندراوێکدا، هێرشی هێزەکانی سپا و یەکە تایبەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی لە ئیلامی بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان" ناساند. هێزەکانی ڕێژیم بە گازی فرمێسکڕێژ، تەقەکردن و چوونە ژورەوە بۆ نەخۆشخانە، هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆش و بریندار و کارمەندانەکانی نەخۆشخانەکە و بەشێکی ناڕازییان و ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەسبەسەر کردوون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کرد، دەست لە بەکارهێنانی هێز دژی خۆپیشاندەران هەڵ بگرن و دەسبەسەرکراوانیش ئازاد بکەن، هەروەها گەرەنتیی مافی چارەسەرکردنی برینداران بکەن. ئەم ڕێکخراوە جەختی کردوەتەوە، کە هێرشکردن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و دەسبەسەرکردنی ئەو کەسانەی داوای چارەسەر دەکەن، پێشێلکردنی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای نیودەوڵەتییە و پێویستە حکوومەت لێپرسینەوەی لێ بکرێت.

ناڕەزایەتییەکانی ئیلام لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، بەشێک لە شەپۆلی بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکان لە دژی گەندەڵی، ناکارامەیی و قەیرانی ئابووری بووە، کە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەرەوڕووی سەرکوتی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەتییەکان بووەتەوە، کە بە هۆیەوە چەندین کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.