هەژماری فارسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (@USABehFarsi) بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی توند، سیاسەتە ئابووری و داراییەکانی کۆماری ئیسلامی بە "سووکایەتیئامێز" وەسف کرد و نووسیویەتی بەرپرسانی ڕێژیم وا بیر دەکەنەوە کە پێدانی مانگانەی تەنها ٧ دۆلار (بەرانبەر بە یەک میلیۆن تمەن) دەتوانێت تووڕەیی گشتیی خەڵک دامرکێنێتەوە، لە کاتێکدا لە ماوەی دە مانگدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ حیزبوڵڵا نێردراوە.
لەم پەیامەدا جەخت کراوەتەوە کە بە خەڵکی ئێران دەوترێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان داهاتیان نییە، بەڵام ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە دابینکردنی دارایی گرووپە تیرۆریستییە دەرەکییەکاندا هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم دۆخەی بە "ستانداردێکی دووگانەی ئاشکرا" زانیوە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکارە بەڕوونی دەریدەخات ئەولەویەتە ڕاستەقینەکانی کۆماری ئیسلامی خەڵکی ئێران نین، بەڵکوو پڕۆژە دەرەکی و سەرکوتکارانەکانیەتی.