کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لیندسی گراهام ڕوو بە خۆپیشاندەران: یارمەتیی ئەمریکا بەڕێوەیە

22:34 - 17 بەفرانبار 2725

 

لیندسی گراهام، سێناتۆری باڵای کۆمارییەکانی ئەمریکا، ڕۆژی ١٧ی بەفرانبار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فۆکس نیوز، بە شێوەیەکی کەم‌وێنە هەڕەشەی لە سەرانی کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: ئەگەر کوشتنی خۆپیشاندەران بەردەوام بێت، دۆناڵد ترامپ کاردانەوەیەکی یەکلاکەرەوەی دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران، ڕوو لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی وتی: «ئەگەر لە کوشتنی ئەو خەڵکەی خوازیاری ژیانێکی باشترن بەردەوام بن، ترامپ دەتانکوژێت.»

گراهام بە «نازی» ناوبردنی ڕێژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران، بۆ خۆپیشاندەرانی دووپات کردەوە کە «گۆڕانکاری نزیکە» و وتیشی: «یارمەتییەکان بەم زووانە دەگەن.»

ئەم سێناتۆرە کۆمارییە، ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بە «گەورەترین گۆڕانکاری لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست» وەسف کرد و وەبیری هێنایەوە کە ترامپ، بە پێچەوانەی ئیدارەی ئۆباما، لە ئاست سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران بێ‌کردەوە نابێت.