کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە کامێران

12:10 - 16 رێبەندان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، کاک مەنسوور کەمانگەر کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستی خەڵکی ئاوایی تفێن، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو خەڵکی گوندی تفێن و دانیشتووی کامێران بووە.

کاک مەنسوور کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و لە ناوخۆی کوردستاندا هاوکارێکی زۆر باشی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک سپێردراوە.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.