کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران بە پەرەدان بە گرژییەکان خەریکی هەڵسەنگاندنی وڵامی ئەمریکایە

21:24 - 16 رێبەندان 2725

دامەزراوەی تاوتوێکردنی شەڕ ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی دەرخستنی تواناییەکانی و هەروەها کاردانەوەکانی ئەمریکا، دوو ئۆپەراسیۆنی ناسین – تاقیکاری، دژی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارس ئەنجام داوە.

ئەم هزرگەیە لە لێکدانەوەکانیدا نووسیویەتی کە ڕێژیمی ئێران بە دەسپێکردنی گرژی لە دەریا هەوڵ دەدات، چالاکییە دەریاییەکانی ئەمریکا بخاتە ململانێ تاکوو لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەم وڵاتەدا بتوانێت بەرگری بکات.

ئەم دامەزراوە نووسیویەتی سەرەڕای ئەوەی کە نزیکی پهبادی شاهێد ١٢٩ لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا نادیارە، بەڵام کاردانەوەکانی ئەمریکا دەتوانێت بۆ ڕێژیمی ئێران هەڵگری زانیاریگەلێکی گرینگ بەتایبەتی لەمەڕ شێوازی کاردانەوەکانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەگەڵ پەهبادی ئێرانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیدا بێت.