ڕێکخراوی سۆلینفۆ دیبەیتێکی بە ناونیشانی "ئایا ڕێکخراوە بچووکەکان گرینگن؟ لە ڕووی گۆڕانکارییە ژێئۆپۆلیتیکییەکان و قەیران ئاوەرەکانەوە" بەڕێوە برد.
دیبەیتەکە لەلایەن کریستییان شێنسۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ڕادیۆی نەتەوەیی فەرانسە، ئالان بواینی، دامەزرێنەری ڕێکخراوی International et défis humanitaires وە ئێدوارد لاگورد سەرۆکی ڕێکخراوی سۆلینفۆ بەڕێوە چوو.
کانی جەهانگیری، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە، بەشداری ئەم دیبەیتە بوو.
لەم دیبەیتەدا وێڕای باسکردن لەو ئاڵەنگارییانە کە ڕێکخراوە مرۆییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، باس لە گرنگی و کاریگەریی ڕێکخراوە بچووکەکان لەم قۆناغەدا کرا.
نوێنەری حیزب لە ماوەی ئەم دیبەیتەدا، دەرفەتی ئەوەی هەبوو کە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان، تۆێژەران و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤی فەرانسەوی دەربارەی مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی و هەروەها باسێکی سیاسی لەسەر خواستەکانی کورد لە کوردستان بکات.
ئەم دیبەیتە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٤/٢/٢٠٢٦)، لە بیناوی سەرۆکایەتی شارەوانی پاریسی ١٥ بەڕێوە چووە.