کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە پیرانشار

12:19 - 18 رێبەندان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، کاک ئەحمەد پڕکار، پێشمەرگەی پێشووی حیزب لە پیرانشار هۆی پیری و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو خەڵکی گوندی زینوێنجیانی ناوچەی لاجانی پیرانشارە و ساڵەکانی ١٣٥٨ هەتا ١٣٦٣ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەتی بە نیشتمانەکەی کردووە.

کاک ئەحمەد پێشمەرگەیەکی بەتوانا لە هێزی ئاوارە بووە و خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.