کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی ئەمنی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی لە ئێران

16:25 - 18 رێبەندان 2725

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هۆشدارێکی ئەمنییەتیدا بە هاووڵاتییانی خۆی لە ئێران، ڕایگەیاندووە کە بە شێوەیەک کە مەترسییان لەسەر نەبێت لە ڕێگەی زەمینیی تورکیە و ئەرمەنستانییان لەبەر چاو بێت.

لەم هۆشدارییەدا هاتووە کە هاووڵاتییانی ئەمریکایی دەبێ چاوەڕوانی بەردەوامیی پچڕانی ئینتێرنیت بن و ڕێگاگەلی دیکە بۆ پێوەندی لەبەرچاو بگرن و لە ئەگەری پارێزراوبووندا، سەفەری خۆیان لە ئێرانەوە بۆ ئەرمنستان یان تورکیە لە ڕێگەی زەمینییەوە ئەنجام بدەن.

لەکاتێکدا ئەم هوشدارییە دراوە کە ڕۆژی هەینی یەکەم خوڵی دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا لە ''مەسقەت''ی عەمان بەڕێوە چووە و لە کۆتاییدا، هەر دوو لایەن وتووێژەکانییان بە باش ناو هێناوە و ڕایانگەیاندووە کە درێژەی دانوستانەکان کەوتووەتە خولی دووەم. سەرەڕای ئەمانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی سزای نوێ بۆ سەر ئێرانی کردووە و ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکاش سزای ٢٥ لەسەدی بە سەر ئەو وڵاتانەدا سەپاندووە کە دانوستان لەگەل ئێراندا دەکەن.

دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە و کوشتنی ناڕازییان لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانی ئێرانەوە و هەڕەشەی ترامپ لە ڕێژیمی ئێران سەرچاوەی گرتووە.