کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەندکراوێکی کورد بۆ جاری سێیەم حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا

16:30 - 18 رێبەندان 2725

ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بۆ جاری سێیەم لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، بە لەسێدارەدران سزا درا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە سزای لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە پێشتر دوو جار لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ڕێژیمەوە هەڵوەشاوەتەوە.

ئەم حوکمە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بەفەرمی بە پارێزەرەکانی ئەم بەندکراوە ڕاگەیەندرا.

سیداد شێرزاد، یەکێک لە پارێزەرەکانی دۆسییەی ئەم بەندکراوە رایگەیاندووە دەرچوونی ئەم حوکمە لەکاتێکدایە کە لە دادنامەی سێیەم سێدارەدا، هەندێ کێشە هەیە و لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ سەرنجی نەداون.