محەممەد فەقێعەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش دیدارێکی لەگەڵ خاتوو پێترا بایەر، سەرۆکی یەکەمی کۆبوونەوەکانی شۆرای پارلەمانی ئورووپا، ئەندام پارلەمانی وڵاتی ئوتریش و بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئەم وڵاتە پێک هێنا.
ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم دیدارە، پیرۆزبایی لە خاتوو بایەر بوو کە لە ٢٦/١/٢٠٢٦ دا لە هەڵبژاردنێکدا وەک سەرۆکی یەکەمی کۆبوونەوەکانی شۆرای پارلەمانی ئورووپا دەنگی متمانەی بەدست هێنا.
ئەم پۆستە لە سەر ئاستی نێونەتەوەی بەگشتی و لە یەکیەتیی ئورووپادا بە تایبەتی پۆستێکی گرینگە. لە لایەکی دیکەشەوە دەست خۆشی گوتن بۆ ئەو هەوڵانەی کە دایان بۆ ئەوەی سوپاسی پاسداران بخرێتە ناو ناو لیستی ترۆری ئوروپا، کە بە خۆشیەوە دوای هەوڵ و کارکردنێکی زۆر سەرنجام ئەو بڕیارە جێبەجێ بوو.
لەلایەکی دیکەشەوە دیدارەکە بۆ دەستخۆشیکردن لە هەوڵەکانیان لەمەڕ خسنە ناو لیستی تێڕۆری سپای پاسداران لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاوە بوو.
نوێنەری حیزب وێڕای پیرۆزبایی لە خاتوو بایەر هیوای خواست کە لەم پۆستە تازەیەدا بتوانێت هەروا پشتیوان و لایەنگری دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد بێت.
نوێنەری حیزب لە باس لەسەر ئێران و بەتایبەتی ئەو جینایەتە دژە مرۆڤانەیەی ئەم دواییانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دژی نەتەوەکانی ئێرانیان ئەنجام داوە، داوای کرد، کە لە شۆرای ئورووپادا، خاتوو بایەر بێتە دەنگێک، بۆ ئەوەی هەرچی زیاتر سەران و دامودەزگا سەربازی و هەواڵگرییەکانی ڕێژیم دەستیان لە دنیا و بەتایبەتی ئورووپا ببڕێ و نەتوانن هەروا بە ئاسانی لەم کردەوە نامرۆڤانەیە بێوڵام دەربچن.
نوێنەری حیزب لە درێژەی باسەکانیدا وتی: ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی شتێکی حەتمییە و دەبێ ئۆرووپا لە ئێستاوە هەوڵی ئەوە بدات کە دێموکراتیزەکردنی ئەو وڵاتە و پاراستنی مافی مرۆڤ و بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێموکراتیکی فێدراڵدا بێت و ئەو هەموو وڵاتانەی، کە لە ئورووپا بەگشتی و لە ناو یەکیەتیی ئورووپادا بەتایبەتی بە شێوەیەکی فیدراڵی و دێموکرات و بە بەشداریی نەتەوەی جۆراوجۆر و کەمینەکان هەیە، دەتوانێ نمونەیەکی باش بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان و بیانوویەکی سەرەکی بۆ هەوڵی دیمۆکراتیانە، بۆ بەیەکەوە ژیانێکی دێموکراتیانە لە کیانێکی فێدراڵی و دێموکراتی ئێرانیدا بن کە لەودا هەموو جۆراوجۆری و ڕەنگەکان خۆیان پێناسە بکەن.
ناوبراو لە درێەژدا وتی: دەبێ جۆراوجۆرییەکانی ئێران وەک شانس ببیندرێن و نەک وەک هەڕەشە. هەر دەست و تاک و تاقمێک، کە ئەو جۆراوجۆرییانە وەک هەڕەشە بۆ سەر ئێران ببینێ، بە دڵنیاییەوە نیازی باشی نییە و دەیهەوێت لە جێگای ئەم دیکتاتۆرە، دیکتاتۆرییەتی خۆی بسەپینێت کە دەبێ ئورووپا لێرەدا زۆر بە ئاگاییەوە مامەڵە بکات و ئەو شێوە ئیدیۆلۆژی و پلانانە هەر لە سەرتاوە ڕێگە پێ نەدا و قەبووڵیان نەکات و بەم شێوەیە پشت و پەنای گەلانی ئێران بێت بۆ بە دێمۆکراتیزەکردنی ئێران .
خاتوو پێترا بایەر خۆشحاڵیی خۆی لەو سەردانەی نوێنەری حیزب دەربڕی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی خاڵە پێشنیارییەکان ڕاگەیاند و هەر لەوێش داوای کرد، کە نوێنەری حیزب زیاتر لەگەڵی لە پەیوەندیدا بێت بۆ ئەوەی بتوانن بە هاوکاریی یەکتر بۆ ئەو خاڵە پێشنیارکراوانە هەوڵ بدەن.
خاتوو بایەر هەر لەم سەردانەشدا نوێنەری حیزبی بە ڕەسمی وەک میوان بانگهێشت کرد بۆ بەشداری لە کۆنگرەی ئەو حیزبە کە بڕیارە بەم زووانە بگیردرێت.
ناوبراو وتیشی بەمزوانە بڕیارە سەردانێکی کوردستان بکات، ئەگەر ئەو دەرفەتە بڕەخسێت هەوڵ دەدات کە نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە نیزیکەوە ببینێت.
ئەم دیدارەدا ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٦/٢/٢٠٢٦) لە دەفتەری کاری پێترا بایەر لە پارلەمان بەڕێوە چوو.