نوێنەرێکی پێشووی مەجلسی ڕێژیم پەردەی لەسەر تاوانەکانی ڕێژیم لا دا و باسی لە کوژرانی گوماناویی مۆرەکانی ڕێژیم لە خۆپیشاندنەکانی ئەم دواییانەدا کرد.
عەلی شەکووری ڕاد نوێنەری پێشووی مەجلیسی ڕێژیم و ئەندامی چالاکی ڕێفۆرمخوازەکان لە کۆبوونەوەی جێگرانی ستادی پزیشكییاندا وتوویەتی: "ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ بەدەستهێنانی بیانووی سەرکوتی زیاتر، هێزە خودییەکانیان کوشتووە".
شەکووری ڕاد باسی لەوە کرد کە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم خۆیان سەرەتا توندوتیژییان بەکار هێنا هەتا لەو ڕێگەوە بیانووی زیاتریان بۆ کوشتوبڕی خەڵک بەدەستەوە بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا ئەوەی بە "تێرۆریستی چەکدار" ناویان دەهێنان، هەر مۆرەی خودی ناوەند و هێزەکانی ڕێژیم بوون.
ئەو بەرپرسە پێشووی ڕێژیم سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار وتی: "ئەم خۆپیشاندانە گەورەترین و بەربڵاوترین ناڕەزایەتیی سەرانسەریی ٤٧ ساڵی ڕابردوو بوو".
زانیارییەکانی شەکووری ڕاد دەری دەخات کە ناڕەزایەتییەکان، زیاتر لە ٤٠٠ شار و ٩٠٠ شوێنی گرتووتەوە.
ناڕەزایەتی و خۆپیشانەکانی ئەم دواییانە ڕۆژی ٧ی بەفرانبار لە بازاڕی گەورەی تارانەوە دەستی پێ کرد و دوای ماوەیەکی کورت بوو بە ڕاپەڕینێکی سەرانسەری و هەموو ئێرانی گرتەوە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و لە بەرانبەردا نزیک بە ٢٠٠ کەس لە مۆرەکانی ڕێژیمیش کوژراون.