کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی ژمارەی پارێزەرە دەسبەسەرکراوەکان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵدا

16:08 - 12 رێبەندان 2725

دوای کوشتنی بەربڵاوی ناڕازیان، هەوڵی هێزە بەناو ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەرکوتی شارەزایان و بژاردەکانی کۆمەڵگە درێژەی هەیە و جگە لە پارێزەران، ژمارەیەکی بەرجاو لە پزیشکان، پەرستاران و ئەندازیارانیش دەسبەسەر کراون.

 دۆخی دۆسییەی ئەم کەسانە تا ئیستاش ناڕوونە و مەترسیی لەسێدارەداییان لەسەرە.

سەعید باقری جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی دادستانیی ناوەند، لە وتووێژێکدا لەگەل هەواڵدەریی ئیلنا سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی هەندیک پارێزەر لە تاران وتوویەتی کە، تا ئێستاش ئامارێکی درووست لە ژمارەی پارێزەرە گیراوەکان لەبەردەستدا نییە، بەڵام بیستوومانە کە هەندێک لە هاوکارانمان دەسبەسەر کراون، ناوبراو زیادی کرد کە هەندیک لە هاوکارانمان بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەم کەسانە دەکەن.

باقری زیادی کردووە کە پارێزەرانی دادگای ناوەندی خەریکی پێداچوونەوە بە دۆخی پارێزەرەکانن وهەوڵ دەدەن زانیاریی ورد بەدەست بێنن.

جێی باسە کە زۆرترین ڕێژەی پارێزەرە دەسبەسەرکراوەکان تایبەت بە پارێزگای فارس و شاری شیرازن.