کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو برای ئیلامی ٢٨ ڕۆژە بێسەروشوێنن

12:21 - 19 رێبەندان 2725

ماوەی ٢٨ ڕۆژە دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە ئیلام دەسبەسەر کراون. هەتا ئێستا چارەنووسی ئەم دوو کەسە ناڕوونە و لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون.

بەپێی زانیارییەکان، "هادی پۆرهێمەت"ی ٣٠ ساڵان و "قاسم پۆرهێمەت"ی ٣٨ ساڵان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

ئەم دوو کەسە کە برای یەکترن، خەڵکی "سیروان" سەر بە پارێزگای ئیلامن.

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزە بەناو ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم هەڵدەکوتنە سەر ماڵی "هادی پۆرهێمەت" لە شاری "سیروان" و دەسبەسەری دەکەن و "قاسم پۆرهێمەت"یش لە پارێزگای ئیلام دەسبەسەر دەکرێ.

پاش تێپەڕینی نزیکەی یەک مانگ، هیچ زانیارییەکی پەیوەست بە شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە، کە ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەی ئەم دوو کەسەی بەدواوە بووە.