کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترامپ بەڵێنەکانی سەبارەت بە ئێران جێبەجێ دەکات

16:38 - 12 رێبەندان 2725

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل سەبارەت بە بەڵێنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ خەڵکی ئێران دەڵێت کە دۆناڵد ترامپ بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.

مایک هاکبی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا کەسێک نییە هەڕەشەی بێبنەما بکات. ناوبراو سەبارەت بە بەڵێنەکەی ترامپ بە خەڵکی ئێران وتی: بەو کەسانە دەڵێم کە دەڵێن هیچ کردارێکمان لێ نەبینیوە و ئەویش بەڵێنەکەی نەبردووەتە سەر، بەوردی گرنگی بە قسەکانی سەرۆک بدەن و بە جیددی وەریبگرن. ئەو بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات."

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسە هەواڵدەرییە جۆراوجۆرەکان ڕاپۆرتی زۆریان لەسەر بژاردەکانی ترامپ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی بڵاو کردەوە.

ترامپ ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێببەندان سەبارەت بە ئەگەری کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران بە کەناڵی فاکس نیووزی وت: کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا لەگەڵ واشنگتۆن دانوستان دەکات، بەڵام دەرئەنجامەکەی ڕوون نییە. ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران دانوستان لەگەڵ ئێمە دەکات و دەبینین دەتوانین بگەینە ئەنجامێک یان نا، ئەگەرنا دەبینین کە چی ڕوو دەدات.

ڕۆژێک پێش ئەم قسانەی ترامپ، نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاندبوو کە سەرۆککۆماری ئەمریکا لەم چەن ڕۆژەدا کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی دژی ئێرانی لەبەر دەستدا بووە، بژاردەگەڵێک بەدەر لەو پلانانەی کە پێشتر لە خۆپیشاندانەکاندا بیری لێ دەکردەوە.

به وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی، ئه م سێناریۆیانه له گەیاندنی زیانی زیاتر به دامەزراوه ناوکی و مووشەکییەکانی ئێرانەوه تا لاوازکردن یان تەنانەت دوورخستنەوەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەخۆ دەگرێت.

 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش نووسیویەتی کە ترامپ هێشتا ڕێگەی بە کردەوەی سەربازی نەداوە و تا ئێستاش ئەگەری چارەسەری دیپلۆماسی ڕەت ناکاتەوە.