کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکوتکرانی ناڕازییان بەشێکی گرنگی دانوستانەکان ئەمریکا و ئێران دەبێ

16:04 - 21 رێبەندان 2725

پاش کۆتاییهاتنی کاتیی گەڕی دانوستانەکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران، بابەتەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردن، بابەتێکی گرنگی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو.

جی.دی. وەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە داوە کە، بابەتی سەرکوتکرانی ناڕازییان بەشێکی گرنگی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران دەبێ.

ناوبراو، لە بەشێکی تری قسەکانیدا، باسی لە داخوازییەکانی ترامپ لەم وتووێژەدا کردووە و وتویەتی: یەکێک لەو داواکارییانەی ترامپ جەختی لەسەر کردووەتەوە، ڕێگریکردن لە لەسێدارەدانی دەسبەسەرکراوان بووە و ئەمریکا پشتیوانیی لە هاووڵاتییانی ئێران و مافەکانی پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکان دەکات.

هەروەها، وڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەمریکا ئامادەیە ئاستێکی سنوورداری پیتاندنی ئۆرانیۆم قەبووڵ بکات یان پیتاندن بۆ واشنگتۆن بە هێڵی سوور دابنێت، بابەتێکە کە دۆناڵد ترامپ بە تایبەتی لەبارەیەوە قسە دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆشکی سپی لەپێناو نەبەسترانی دەستیان لە کاتی وتوێژە پشت پەردەییەکان، خۆی لە بڵاوکردنەوەی وردەکاریی دانوستانەکان دەبوێریت.