ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی، حاجی ڕەحیم نیکپەی ناسراو بە حاجی ڕەحیمی نێ لە شاری مەریوان و بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ۸۲ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان کوچی دوای کرد.
حاجی ڕەحیم نیکپەی گەورە پیاوی بنەماڵەی ناوداری نیکپەی لە گوندی نێ و کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا پشتیوانێکی باش و بەهێزی پێشمەرگە و حیزب دێموکرات بوو.
تەرمی حاجی ڕەحیم لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی نــێ و ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.