محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە بردنەدەرەوەی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران یان گواستنەوەی، لە دەستووری کاری دانوستانەکاندا نییە.
ناوبراو وتی: پرسی کەمکردنەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ٦٠ لەسەد تەنیا کاتێک لەبەرچاو دەگیرێت کە لە بەرامبەردا هەموو سزاکان هەڵوەشێنەوە.
ئیسلامی وتوویەتی کە هەندێک لە وڵاتەکان بۆ یارمەتیدانی ڕەوتی وتووێژەکان پێشنیاریان داوە بەڵام هیچکام لەم بابەتانە لە وتووێژەکان باس نەکراون، هەروەها پێشتریش سەرەڕای پشکنینی بەردەوام هیچ جۆرە ڕاپۆرتێک لەسەر هاواهەنگ نەبوونی چالاکییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە و بابەتە باسکراوەکان سیاسی بوون.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تاران پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.
لەم پێوەندییەدا مەسعوود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران وتوویەتی کە ئێران دانوستانی یەکسان قەبووڵ دەکات و ڕاشیگەیاندووە کە خۆلی دووهەمی دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ناوکی بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ، دەرفەتێکی باشە بەو مەرجەی هەردوو لایەن بەبێ زێدەڕۆیی پابەند بن.