کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە گوندی نییەر

10:13 - 22 رێبەندان 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لالە حسەین مینبەری، پێشمەرگەی پێشووی حیزب و خەڵكی گوندی نییەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

کاک حسەین ساڵی ١٣٦٢ هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە و هاوکات یەکێک لەو پیشمەرگە قارەمانانە بووە کە لە هێزی بێستووندا و لە ٥٩ عەمەڵیاتی بەناوبانگی ئەم هێزە بۆ تۆڵەکردنەوەی لەسێدارەدرانی ٥٩ لاوی مەهاباد، بەشداریی چالاکانەی هەبووە.

کاک حسەین چەند ساڵ لە ڕێزەکانی حیزبدا خزمەتی کرد و دواتر بە هۆی گرفتی بنەماڵەییەوە گەڕایەوە نێوخۆی وڵات و هەر لە گوندی نییەر نیشتەجێ بوو.

ناوبراو کەسێکی خۆشەویست و جێی متمانەی خەڵک بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.