کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ برا لە بۆکان دەسبەسەر کران

12:27 - 23 رێبەندان 2725

سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

"ناسر دادیار"، "هەمزە دادیار" و "مووسا دادیار"، کە برای یەکترن، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هێزە ئەمیەتییەکان بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی "مووسا و هەمزە دادیار"یان لە گوندی "قەرەموساڵی"ی بۆکان، و "ناسر دادیار"یان لە گوندی "داشبەند" دەسبەسەر کردووە."

هەتاکوو کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.