ژمارەی ژنانی دەسبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە، گەیشتووەتە ١٢٠ کەس. زۆربەی ئەم دەسبەسەرکراوانە تەمەنیان خوار ٣٠ ساڵانە.
مریەم سادات یەحیەوی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لە پۆستێکی ئینستاگرامدا، ئاماژەی بە ژمارەی بەندکراوانی بەندیخانەی ئێڤین کردووە و ڕایگەیاندووە، لە ڕێکەوتی ١٨ و ١٩ی بەفرانباردا نزیک بە ١٢٠ کەس دەسبەسەر کراون کە بەشێکی زۆریان تەمەنیان لەژێر ٣٠ ساڵاندایە.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە زۆربەی ئەو ژنانەی کە ۆ بەندی ژنانی ئەم بەندیخانەیە ڕاگوێزراون، لەنێوان شەوێک بۆ حەفتەیەک لە بەندیخانەکاندا بەند کراون.
پاش ئازادبوونی بەشێکی ئەم ژنانە بە بارمتە، لە ئێستادا نزیک بە ٨٠ کەس لەم بەندیخانەیەدا ماونەتەوە.
بە وتەی ئەم چالاکە سیاسییە، لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەنداندا، نزیک بە ٢٠ بەندکراویان لە بەندیخانەی قەرچکەوە گواستووەتە بۆ ئەم بەندیخانەیە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێژەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بێت.